ناتۆ: هێزه‌كانى ناتۆ له‌ عێراق شوێنى ئه‌مریكییه‌كان ناگرنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكى شاندى هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" له‌ عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان رۆڵى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ناگرنه‌وه‌ و سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانییه‌كه‌یش بانگهێشتى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كات بۆ به‌شداربوون له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوپه‌یمانییه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى ئادار، پیر ئۆلسین سه‌رۆكى شاندى ناتۆ له‌ عێراق لێدوانێكى له‌ لایه‌ن ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌ له ‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا  كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ناتۆ له‌ عێراق دیارى بكرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى ناتۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هێزه‌كانى عێراق شاندى ناتۆ له‌ هه‌ر هێرشێكى چه‌كداریى ده‌پارێزن و ده‌شڵێ، "ئه‌ركى هێزه‌كانى ناتۆ مه‌شق و راوێژه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ شوێنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ناگرێته‌وه‌".

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێرى گشتى ناتۆ په‌یوه‌ندى به‌ فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كردووه‌ و بانگهێشتى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵیۆزه‌كانى ناتۆ به‌شدار  بێت.

پێشتر ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاندبوو ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى ناتۆ له‌ عێراق له‌ 500 سه‌ربازه‌وه‌ ده‌كرێن به‌ چوار هه‌زار سه‌رباز.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین