سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: لە ئاڵۆزکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر - بەغدا کەس براوە نابێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەمیانى کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، "چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى  عیراق، كلیلى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عیراقه.‌"

ئەمڕۆ پێنجشەممە  (30/حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ ‏عیراق كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عیراق و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م ‏پرۆسه‌ى سیاسى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ‏داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ‏یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ‏عیراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.‏"

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مارك برایسۆن ریچاردسۆن، "كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان به‌ ‏لێكگه‌یشتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى و پێویستیى ‏پاراستنى سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسى له‌ وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ پێویستیى ‏باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ وڵات كرده‌وه‌.‏"

سەبارەت بە کێشەکانى هەولێر – بەغدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌، "‏كه‌ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى ‏فیدراڵى عیراق، كلیلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عیراقه‌ و ئاڵۆزكردنى ‏كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هیچ لایه‌نێكدا نییه و كه‌س تیایدا براوه‌ نابێت‌.‏"

گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ ‏بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.‏

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین