سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و‌ باڵیۆزی ڕووسیا كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق "دۆخی ئێستای سووریا و کاریگەرییە هەرێمییەکانی" و دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ (دووی كانوونی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، "پەیوەندییەکانی ڕووسیای له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌سەر بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا"، کرده‌وه‌.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ڕووسیا، دەربارەی "په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، که‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

ڕاگەیێندراوەكەش دەڵێت، ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی دۆخی ئێستای سووریا و کاریگەرییە هەرێمییەکانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو که‌ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین