سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا لە عێراق كرد کوردستانی

نوچە نێت

باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە، كە وڵاته‌كه‌ى "به‌ بایەخه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی کانوونی یەکەم/2024) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له‌ عێراق کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم، "وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى خۆى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه‌."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "باڵيۆزى ئيتاڵيا خۆشحاڵيى خۆى به‌ يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و سوپاسى پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایەخه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانبه‌هێزتربكات."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تيش دۆخ و ڕووداوه‌كانى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین