پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچە نێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، "هەموو کاندیدە سەرکوتووەکان سوێندی یاسایی دەخۆن".

ئەمڕۆ دووشەممە (دووی کانوونی یەکەمی/2024) پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، پێشتر داوا لە کاندیدە سەرکەوتووەکان کرابوو لە کاتی دیاریکراوی کۆبوونەوەکە ئامادە بن.

به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیەیە:

یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز.

دووه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان.

سێیه‌م: بانگهێشتكردنی به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی ئاماده‌بوو له‌ پاڵێوراوانی سه‌ركه‌وتووی خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن (سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان) بۆ سوێندخواردن و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه‌، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م)ى ماده‌ی (11) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ماده‌ی (12) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.

چواره‌م: سه‌رۆكی (یه‌كه‌م) دانیشتنی خولی شه‌شه‌م كاندیده‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق بانگ ده‌كات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ماده‌ی (12) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. پاشان دانیشتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن به‌پێی حوكمی ماده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین