سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق کرد کوردستانی

نوچە نێت

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نویی ئیتاڵیا لە عێراق، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و هەردوولا جەخت لە پەیوەندیی دوولایەنە دەكەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (دووی کانوونی یەکەم/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد.

حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی. باڵیۆزی ئیتالیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دووپات کردەوە".

لە ڕاگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێم دا ئەوەش هاتووە، "لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین