سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پاریس دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی فەرەنسا، بەشداریی سەر لەنوێ کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام دەکات لە پاریس.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەری (رووداو) بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان شان بە شانی  ژمارەیەک لە سەرۆکەکانی جیهان بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە (7)ی ئەم مانگە بەشداری لە رێوڕەسمی سەرلەنوێ کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام دەکات لە پاریس. رێوڕەسمەکە زۆر گەورە دەبێت و لە ئاستێکی زۆر باڵادا بەڕێوەدەچێت. بە گشتی (50) سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن.

 کاتێدرالییەکە تەمەنی (850) ساڵە و یەكێکە لەو شوێنەوارانەی لەلایەن یونسکۆوە بە یەکێک لە شوێنەوارەکانی جیهان ناسێندراوە و، پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لە )15(ـی نیسانی )2019( سووتا و بورجەکەی ڕووخا.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رۆژی (29-11-2024) سەردانی کاتێدرالییەکەی کرد دوای نۆژەنکردنەوەی ڕایگەیاند، "نەخشسازەکان کارێکی ناوازەیان کردووە، برینێکی نیشتمانییان چارەسەرکردووە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین