سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌در ده‌داته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌داته‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌یامێكدا هێرشى كرد بووه‌ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر واژۆنه‌كردنى یاساى به‌تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى ئیسرائیل. سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌ڵێ، "یاساكه‌ خراوه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماریش له‌گه‌ڵ دۆزى فه‌ڵه‌ستین دایه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28 حوزه‌یرانى 2022 به‌ راگه‌یێندراوێك سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌داته‌وه‌ و له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، سه‌رۆك كۆمار رێنمایى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یاساى به‌ تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چۆن له‌ په‌رله‌مان هاتووه‌، بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قائیع بڵاوبكرێته‌وه‌، بۆیه‌ یاساكه‌ له‌ 20ى حوزه‌یرانه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق هه‌میشه‌ پاڵپشتى فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌ وخوازیارى رزگاركردنى فه‌ڵه‌ستینه‌ له‌ "داگیركارى قه‌واره‌ى زایۆنیم".

ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در هێرشى كرده‌ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و به‌وه‌ تۆمه‌تبارى كرد كه‌ خوازیارى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیله‌ بۆیه‌ یاساى به‌ تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیلى واژۆ نه‌كردووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین