موقته‌دا سه‌در:  له‌ كاندیدكردنى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌سه‌ر واژۆنه‌كردنى یاساى (به‌تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى لەگەڵ ئیسرائیل) له‌ لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه‌، لە توتێکدا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌م سه‌رۆكه‌ و له‌كۆتایى تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "كاندیدكردنى ئه‌و له‌ رابردوو و داهاتوو جێى داخه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28 حوزه‌یرانى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ عێراق له‌ تویتێكدا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و ده‌ڵێ، "زۆر زۆر مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه‌، (به‌رهه‌م) ئه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆك كۆمار ناوده‌برێت واژۆكردنى یاساى به‌ تاوانناسادنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌ت ده‌كاته‌وه‌".

دواتر موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێ، "نه‌نگییه‌ بۆ گه‌ل، سه‌رۆكه‌كه‌ى ئاساییكه‌ره‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ بێت و نیشیتمانى نه‌بێت، ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌ رۆژئاوا و رۆژهه‌لات بێت".

سه‌در له‌كۆتایى تویته‌كه‌یدا باس له‌ كاندیدبوونى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ده‌كات و ده‌ڵێ، "من له‌به‌رده‌م خودا و له‌به‌رده‌م گه‌لى عێراق خۆم له‌و تاوانه‌ى ئه‌و بێبه‌رى ده‌كه‌م، به‌ داخم له‌وه‌ى كه‌ له‌ رابردوو و له‌ داهاتوو بۆ پۆستى سه‌رۆ كۆمار كاندید كراوه‌".

له‌كۆتایى مانگى ئایارى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق یاساى “به‌تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل” په‌سه‌ند كرد. كه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌م یاسایه‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ تاوان داده‌نرێت و ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌نجامى داوه‌ سزا ده‌درێت و ته‌نانه‌ت سزاكه‌ به‌ سزاى له‌سێداره‌دانیش ده‌گات. دواى په‌سه‌ندكردنى یاساكه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار واژۆى نه‌كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین