سێ وڵات لەگەڵ يه‌په‌گه ژوورى‌ ئۆپراسیۆن دادەمەزرێنن تورکیە

نوچەنێت:

پەكەكە و هەسەدە و گرووپەكانى نزيك لە رووسيا و ئێران لەگەڵ حكومەتى سووريا سەرقاڵى دروستكردنى ژوورێكى سەربازیین بۆ رووبووبەڕوونەوەى هێرشەكانى توركيا.

ڕۆژى ( 21/ حوزه‌يران/ 2022) ماڵپه‌رى (ئه‌كشام)ى توركى بڵاويكرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ى توركيا دەست به‌ ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى بکات له‌ سووريا، بەرپرسانى په‌كه‌كه ‌و هه‌ده‌سه‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان له‌ قه‌نديل ئەنجامداوە، دواتريش لەگەڵ گرووپەكانى نزيك لە ئێران لە بنكەيەكى سەربازیى رووسيا لە نزيك شارى حەلەب كۆبووينەوە، بۆ ئەوەى پێش دەسپێكردنى ئۆپراسيۆنى توركيا ژوورێكى ئۆپراسیۆنیان بەناوى (يەڵدرمى باكوور) دروست بكەن.

ئەو كۆبوونەوەيە لە بنەكەيەكى رووسيا لە نزيك شارى حەلەب كراوە، كە هەریەك لە پارتى كرێكاران و يەپەگە و گرووپى فاتيميەكان و نەبل و زەهرا و بەرپرسانى سووريا و دوو ئەفسەرى رووسى لە سووريا و سێ ئەفسەر لە سووپاى پاسدارانى ئێرانى بەشدار بووينە

ژمارەى ئەندامەكانى ئەو ژوورە (600) كەسە، کە لەلایەن حكومەتى سوورياوە پشگتيریى دەکرێن.

سەبارەت بە رۆڵى ئێران بەرپرسێكى باڵاى يەپەگە رايگەياند، "ئێران ئەو ژوورەى دامەزاندووە، دەيەوێت پارێزگارى لەو ناوچانە بكات، كە زۆرينەى شيعەن، هەروەها كۆدەنگييەك هەيە بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێرشەكانى توركيا.

 لە مانگى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، بڕيارى ئۆپراسيۆنێكى نوێى بۆ سەر ناوچەكانى رۆژئاواى كوردستانى دا، لەبەرانبەردا هێزە كوردييەكانى رۆژئاوا دەستيان بە ئامادەکارى كردوو بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێرشەكانى توركيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین