توركیا زانیاری نوێ لەسەر كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرەكانی دهۆك ئاشكرا دەكات تورکیە

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

ماڵپەڕی  (سی ئێ ئێن) تورك لە راپۆرتێكدا چەند پرسێك سەبارەت بە داخستنی فڕۆكەخانی سلێمانی و كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرەكان دەوروژێنێت، گۆنگۆر ياچوزارسلان، رۆژنامەنووسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى دوو هه‌ليكۆپته‌ره‌كه‌ى شارى دهۆك دەڵێت، "له‌لايه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانييه‌وه‌ ئه‌م هله‌ليكۆپته‌ره‌ دراوه‌ته‌  يه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌." 

كۆشكون باشبوغ، لێكۆڵەرە لە كۆلیژی تورك بیشكتاش، سه‌باره‌ت به‌كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌ليكۆپته‌ره‌ له‌ شارى دهۆك رايگه‌ياند، له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى دوو هه‌ليكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ شارى دهۆك روويدا، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ رووداوه‌كه‌ گيانيان له‌ده‌ستداوه‌، كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆيدا هێناوه‌، به‌ڵام پرسياره ئه‌وه‌يه‌ ئايا ئه‌م هه‌ليكۆپته‌رانه‌ له‌م ناوچانه‌ چى ده‌كه‌ن؟ ئايا كێ كارى به‌م هه‌ليكۆپته‌رانه‌ كردووه‌، ئه‌وانه‌ى له‌ نێو هه‌ليكۆپته‌ره‌كه‌ بوونه‌ ئه‌ندامانى يه‌په‌گه‌ن ئامانجيان چيبووه‌؟ ئه‌م پرسياره‌ جدديانه‌ دروستبوو، ئايا په‌كه‌كه‌ هه‌ليكۆپته‌ريشى هه‌يه، ئه‌مه‌‌ زۆر گفتوگۆى له‌سه‌ر كراوه‌، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بۆچى ڕێوشوێنى ئه‌منى و خۆپارێزى گيراوه‌ته‌ به‌ر.

باشبوغ ده‌ڵێت، "له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه‌ نۆ هه‌ليكۆپته‌ر دراوه‌ته‌ بافاڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ شارى سلێمانى، به‌پێى زانيارييه‌ فه‌رمييه‌كان ئه‌و هه‌ليكۆپته‌رانه‌ له‌لايه‌ن بافڵ تاڵه‌بانييه‌وه‌ دراوه‌ته‌ ئه‌م رێكخراوانه‌. ئه‌و زانياريانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستماندايه‌ ئه‌وانه‌ى له‌نێو ئه‌م فرۆكه‌يه‌بوونه‌ ئه‌ندامى رێكخراوەكانی رۆژئاوا بوونه‌، ئايا بۆچى بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌م كاره‌ى كردووه‌ له‌ كاتێكدا هه‌رگيز باسى نه‌كراوه‌ و چۆن ئه‌و كۆپته‌رانه‌ به‌وان دراوه‌." 

له‌درێژه‌ى قسه‌كانيدا باشبوغ راشيگه‌ياند، "برێت مه‌كگۆرك، به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ريكايه‌ هه‌رچى كارى خراپه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌مه‌ريكا ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ زۆر به‌قووڵى چۆته‌ نێو كاره‌كانى له‌ سنوورى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه‌دا، زۆر به‌جدى كاره‌كان رێكده‌خات، له‌كۆتايدا كاتێك تره‌مپ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو ئه‌م كه‌سه‌ لابردراو ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌ناسه‌يه‌كى هه‌ڵمژيى. ئه‌م كه‌سه‌ كوردى و عه‌ره‌بى وه‌ك زمانى دايكى ده‌زانێ، ئه‌وه‌ى كارى خراپه‌ واژووى له‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام كاره‌كان پێچه‌وانه ‌بۆوه‌ له‌ناكاو كاتێك بايدن ده‌سه‌ڵاتى وه‌رگرت پێشئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كورسى دابنيشێت برێت مه‌كگۆركى هێنايه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ى له‌ عێراق و سووريا، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا دۆسيه‌ى‌ ئه‌فريقاشى پێسپێدراوه‌، كاتێكيش گه‌رايه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ستى به‌ كاره‌ خراپەكانی كرده‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، له‌م دواييانه‌ش دووباره‌ ناوى گه‌راوه‌ته‌وه‌ گۆره‌پانه‌كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ى ئه‌ليكۆپته‌ره‌كانيش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هه‌ليكۆپته‌رانه‌ى به‌ بافڵ دراوه‌، ده‌ستى مه‌كگۆرگ تێيدايه‌ و چه‌ندينجار‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى چووته‌لاى، له‌م ماوانه‌ش بافڵ ده‌چێته‌ سووريا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى رێكخراوه‌كانى يه‌په‌گه‌ كۆبوه‌وه‌ له‌ نێو زانيارييه‌كانى هه‌واڵگيرى بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ بافڵ به‌شدارى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نهێنى كردووه‌ و له‌ هه‌فته‌ى رابردووش لۆيد ئۆستن، وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكى سێنتكۆم به‌ سه‌ردانێكى له‌ناكاو له‌ ئه‌مه‌ريكاوه‌ هاتونه‌ته‌ ئه‌م ناوچانه‌و به‌شدارى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان كردووه‌. واباس ده‌كرێت ئه‌م سه‌ردانيانه‌ له‌لايه‌ن مه‌كگۆرك رێكخراوه‌." 

رووداوى هه‌ليكۆپته‌ره‌كه‌ رێككه‌وت نه‌بوو، لێره‌دا به‌بێ زانيارى پێشوه‌خته‌ى ئه‌مه‌ريكا ناتوانرێت باڵنده‌ش بفرێت، كۆنترۆڵى ئاسمانى ئه‌م ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌ستى ئه‌مه‌ريكايه‌.

هەر سه‌باره‌ت به‌داخستنى هێڵى ئاسمانى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌ لايه‌ن توركياوه‌ رۆژنامه‌نووس گۆنگۆر ياچوزارسلان، ده‌ڵێت، "ماوه‌يه‌ك به‌ر له‌ئێستا شاندێك له‌ باكوورى سووريا چوون بۆ پاريس، به‌ گومانێكى زۆره‌وه‌ به‌رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى گه‌شتيانكردووه‌، له‌نێو ئه‌م فرۆكه‌خانه‌دا ئه‌ندامانى په‌كه‌كه‌ هه‌ن، توركيا به‌و هه‌موو هۆشدارييه‌وه‌ كه‌ ئاگاداره،‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م ناوچه‌يه‌ هيچ رێكارێكى ئه‌منيان به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوانه‌ نه‌گرتۆته‌به‌ر، بۆيه‌ش له‌لايه‌ن توركيا هه‌موو گه‌شته‌كانى ئه‌م فرۆكه‌خانه‌يه‌ى ڕاگيران." 

ئه‌وه‌ى توركيا چاوه‌رێى ده‌كرد نه‌ده‌با ڕێگه‌ به‌م ڕێكخراوانه‌ بدرێت، ئه‌و كاره‌ى ئه‌مرۆ توركيا ئه‌نجاميدا جگه‌ له‌ ئۆپه‌راسيۆنى چينگ قفڵ له‌ ناوچه‌كه‌دا مافى ئاسايش و سه‌روه‌رى خۆى به‌كارهێنا و رێگربوو له‌م كاره‌.

پێشتر ژه‌نه‌ڕاڵ پاتريك ڕايده‌ر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌م دوو فرۆكه‌يه‌ رايگه‌ياند بوو، ئه‌مه‌ريكا هه‌رگيز په‌يوه‌ندى به مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازيه‌ نييه‌ ‌و ئه‌و هه‌ليكۆپته‌رانه‌ى ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كانى په‌يه‌گه‌ يان هه‌ڵگرتووه‌ په‌يوه‌ندى به‌وانه‌وه‌ نه‌بووه‌.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین