چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى: تا ئێستا كاندیدمان بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عائد هیلالى سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كانديدێكیان بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق هەبێت، كه‌ حاكم زاملى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى سه‌در به‌ڕێوه‌ى ده‌برد، تا ئه‌و كاته‌ى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى ره‌وته‌كه‌ى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 حوزه‌یرانى 2022 عائد هیلالى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ كاندیدكردنى كه‌سێك ده‌كه‌ن بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان. 

هیلالى ده‌ڵێ، "هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌ باس له‌ رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر كه‌سێكى دیاریكراو بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان، ئه‌وا راست نیین، ته‌نانه‌ت ئەم بابەتە باسیش نه‌كراوه‌".

له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى خولی پێنجەمی په‌رله‌مانى عێراق حاكم زاملى كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى ناسراوى ره‌وتى سه‌دره‌ به‌ جێگرى سه‌رۆكى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى ترى ره‌وتى سه‌در ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌. چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگۆى كاندیدكردنى چه‌ندان ناو بۆ پۆسته‌كه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ یه‌كێكیان پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین