یه‌كێتى به‌شدارى له‌ دانیشتنى نائاسایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى نائاسایى بكات، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیش دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شدارى له‌ دانیشتنه‌كه‌ ده‌كات.

شه‌وى رابردوو 20 حوزه‌یرانى 2022 ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “به‌پێى حوكمه‌كانى ماده‌ى 58 له‌ ده‌ستوورى عێراق و له‌سه‌ر داواى ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران رۆژى پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 23ى حوزه‌یران كاتژمێر 11 دانیشتنێكى نائاسایى به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

تا ئێستا كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دێت كه‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئه‌نجامیان دا. دوێنێ رۆژنامه‌ى مه‌دا ئاشكراى كردبوو، به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانى ئه‌م به‌ره‌یه‌ نایانه‌وێ تا ته‌واوبوونى پشووى په‌رله‌مان بوه‌ستن.

حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى پێشووى یه‌كێتى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌شدارى دانیشتنه‌كه‌ ده‌كات، تا ئێستا فراكسیۆنه‌كانى ترى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین