حه‌لبووسى به‌ ته‌واوى كۆتایى به‌ بوونى سه‌درییه‌كان له‌ په‌رله‌مان ده‌هێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق واژۆى له‌سه‌ر ده‌یان فه‌رمانى په‌رله‌مان كردووه‌، كه‌ به‌ ته‌واوى كۆتایى به‌ بوونى سه‌درییه‌كان له‌ په‌رله‌مان ده‌هێنن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 حوزه‌یرانى 2022 كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به‌ ته‌واوى كۆتایى به‌ بوونى په‌رله‌مانتارانى سه‌در له‌ په‌رله‌مان هێناوه‌. 

به‌ڵگه‌كان هه‌موویان یه‌ك شێوه‌ن: ئەویش روونى ده‌كاته‌وه‌ به‌گوێره‌ى ماده‌ى 12/دووه‌مى یاساى په‌رله‌مانى عێراق ژماره‌ 13ى ساڵى 2018 كۆتایى به‌ ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانتارانى سه‌در دێت.

رۆژى 12ى ئه‌م مانگه‌ ته‌واوى په‌رله‌مانتارانى سه‌در ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وته‌كه‌ بوو. دواتر محه‌مه‌د حه‌لبووسى واژۆى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان كرد و ئه‌مڕۆیش به‌ ته‌واوى كۆتایى به‌ ئه‌ندامێتى سه‌درییه‌كان هات. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌درییه‌كان په‌یوه‌ندى به‌ ململانێى ره‌وته‌كه‌ و لایه‌نه‌كانى ترى شیعه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ خۆیان به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ناسێنن.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین