ئيسرائيل داوا لە سەربازانى وڵاتەكەى دەكات توركيا جێبهێڵن

نوچەنێت:

نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، "داوا لە سەربازانى وڵاتەكەمان لە توركيا دەكەين دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێلن، لە هەر شوێنێكيش هاووڵاتيمان رووبەڕووى مەترسى ببنەوە ئامادەين پارێزگارييان لێ بكەين."

ئەمڕۆ پێنج شەممە (16/حوزەيرانى 2022) ماڵپەڕى (ئيسرائيل ئۆف تايمز) بڵاويكردەوە نەفتالى بنێت رايگەياند، "لە هەر وڵاتێك هاووڵاتيمانمان رووبەڕووى مەترسى ببنەوە ئامادەين پارێزگارييان لێبكەين، هۆشداريشمان داوە لە زيادبوونى پيلانەكانى ئێران دژ بە هاووڵاتيانى وڵاتەكەمان، دواش لە سوپاى ئيسرائيل دەكەين، دەستەبەجێ فەرمان دەربكات، سەرجەم سەربازەكانمان ئەو وڵاتە جێبهێڵن و پەيوەندى بە فڕۆكەخانەكانى توركياوە بكەن."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ئاشكراى كرد، "لە چەند رۆژى رابردوو چەند هەوڵێك هەبوو بۆ زيانگەياندن بە هاووڵاتيانى وڵاتەكەمان لە دەرەوە."

رۆژى دووشەممە دەسەڵاتدارانى ئيسرائيلى هاووڵاتيانى وڵاتەكەيان ئاگادار كردەوە، دەست بەجێ ئيستەنبۆڵ جێبهێڵن و داواشيان لە توركيا پێويستە رێكارى توندتر بگرنەر، چونكە گرووپەكانى سەر بە ئێران هەر دەرفەتێكيان بۆ بڕەخسێت ئامادەن زيان بە هاووڵاتيانى ئيسرائيل بگەيێنن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین