نوێنه‌رى سیستانى: مه‌رجه‌عى باڵا شیعه‌ چاودێرى بارودۆخى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق، له‌ فیستڤاڵێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ مه‌رجه‌عى باڵا ئاماده‌یه‌ و چاودێرى بارودۆخه‌كه‌ ده‌كات، هۆشدارییش له‌ بارودۆخى خه‌ڵك ده‌دات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16 حوزه‌یرانى 2022  ئه‌حمه‌د سافى له‌ كاتى ئاماده‌بوونى له‌ فیستڤاڵێك كه‌ به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى فه‌تواى سیستانى بۆ دانانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ڕێوه‌چوو، باسى له‌وه‌ كرد سیستانى ئاگادارى بارودۆخى ئێستاى عێراقه‌.

سافى به‌ ناوى سیستانییه‌وه‌ هۆشداريى ده‌داته‌ خه‌ڵكى عێراق و ده‌ڵێ، "سیستانى گوتوویەتى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ ویستى له‌ ده‌ست بدات، ئه‌وا ناتوانێ به‌رگرى له‌ خۆى بكات" دواتریش ده‌ڵێ، "ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ گوێچكه‌كانى داده‌خات ئه‌وا ده‌كه‌وێته‌ زڵكاوه‌وه‌، ئه‌وه‌ى وا تێگه‌یشتووه‌، كه‌ ئاژاوه‌ كۆتایى هاتووه‌ ئه‌وا خه‌یاڵى خاوه‌".

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق، ده‌رگاى به‌ڕووى سیاسییه‌كانى عێراق داخستووه‌، ته‌نیا دیدارى له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق هه‌یه‌. میدیاكانى عێراق ده‌ڵێن به‌ هۆى خراپى بارودۆخى عێراق، سیستانى له‌ به‌رپرسان تووڕه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین