كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ به‌ هاوبه‌شى یه‌كێتى له‌ ماڵى مالیكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئێستا له‌ ماڵى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیش تێیدا به‌شداره‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یرانى 2022 چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى زانیارییان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ماڵى مالیكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، باسیان له‌وه‌ كردووه‌ جگه‌له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى بابلیون و سه‌ربه‌خۆكان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدارن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ كرانه‌وه‌ى بنبه‌ستى سیاسى ده‌كرێت، تێیدا باس له‌ چۆنیه‌تى پێكهێنانى حكومه‌تیش بێ ره‌وتى سه‌در ده‌كرێت.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌درى په‌سه‌ند كرد، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كات چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌نیاز بوو له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین