په‌رله‌مانتارێك: ئه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در كردى شۆڕشێكى سیاسى بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌شار كیكى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق و چاودێرى سیاسى له‌ په‌یامێكدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌ كۆمه‌ڵى په‌رله‌مانتارانى سه‌در به‌ هاوشێوه‌ى شۆڕشى سیاسى ده‌زانێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یرانى 2022 به‌شار كیكى سه‌رنجێكى كورتى له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌، له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى ره‌وتى سه‌در و تێیدا هاتووه‌، "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى 73 په‌رله‌مانتار كه‌ نوێنه‌رایه‌تى فراكسیۆنێكى براوه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، واته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بنبه‌ستى سیاسى به‌ شێوازێكى نوێ كه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌گات، ئه‌مه‌یش له‌ شۆڕشێكى سیاسى ده‌چێت".

شه‌وى رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ته‌واوى په‌رله‌مانتارانى ره‌وتى سه‌درى قبووڵ كرد، كه‌ پێشتر له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وته‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرا بوو.

ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ نزیكه‌ى هه‌شت مانگ بوو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌یانتوانى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردن و حكومه‌ت پێكبهێنن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین