عه‌بادى و حه‌كیم و عامرى له‌ كشانه‌وه‌ى سه‌در گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانى قیواى ده‌وله‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، به‌ نۆ كورسى و هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندى دواى كشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در ده‌بن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یرانى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غدا توده‌ى راگه‌یاندووه‌، هاوپه‌یمانى قیواى ده‌وله‌ گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندى كشانه‌وه‌ى سه‌در ده‌بن، چونكه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ كه‌ ته‌نیا دوو كورسى هه‌بوو، به‌ كشانه‌وه‌ى سه‌درییه‌كان ژماره‌ى كورسییه‌كانیان بۆ 11 كورسى به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

جگه‌له‌ هاوپه‌یمانى قیوا، هاوپه‌یمانى فه‌تح 14 كورسى بۆ زیاد ده‌بێت، حه‌وت كورسیش بۆ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا. هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانى حقوق و عه‌تا چوار كورسییان به‌رده‌كه‌وێت و كورسییه‌كانى تریش به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆكان و هه‌ندێك لایه‌نى دابه‌ش ده‌كرێت.

شه‌وى رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى 75 په‌رله‌مانتارى سه‌در كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین