حه‌لبووسى: بنبه‌ستى سیاسى له‌ عێراق كۆتایى دێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاند، بنبه‌ستى سیاسى له‌ عێراق كۆتایى دێت و به‌رده‌وام نابێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یرانى 2022 محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ئوردن كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم دۆغه‌مى هاوتا ئوردنییه‌كه‌ى كرد و له‌ به‌شێكى كۆنگره‌كه‌ باسى له‌ بارودۆخى سیاسى عێراق كرد.

محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌باره‌ى قه‌یرانى سیاسى عێراق گوتى، "ئه‌م بنبه‌سته‌ سیاسییه‌ هه‌یه‌ له‌ قۆناغى داهاتوو به‌رده‌وام نابێت، دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در چه‌ندان تێگه‌یشتنى جیاواز ده‌بێت".

حه‌لبووسى گوتیشى، "شوێنگره‌وه‌كانى په‌رله‌مانتارانى ره‌وتى سه‌در، به‌رزترین دۆڕاو ده‌بن له‌ هه‌مان بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن، ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانیش به‌ پێشكه‌شكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كۆتایى دێت".

شه‌وى رابردوو دواى واژۆكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى ره‌وتى سه‌در، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێكه‌وت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین