ناسنامەى ئايینى كێشە بۆ كليچدار ئۆغلۆ دروست دەكات شیکاری

نوچەنێت:

كۆتايى هەفتەى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بە فەرمى خۆى بۆ پۆستى سەرۆكايەتى بۆ هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو كانديد كرد، هەرچەندە ئەو هەنگاوە چاوەڕوانكراو بوو، بەڵام لە گۆشەى جياوازى لێدوانەوانەكان و ئامانجەكان دەستیپێكرد، كە بەڕاى چاودێران ئەوەش لە کۆبوونەوە نهێنییەکانى پشت پەردەوە سەرچاوەى گرتووە.

ئەردۆغان لە ميانەى وتارێكى لە كۆبوونەوەى راوێژكارى پارتى دادوگەشەپێدان لە ويلايەتى ئيزميرى رووى لە كەمال كلچيدار ئۆغلۆ، سەرۆكى جەهەپە كرد، "تۆ بەردەوام باسى كاتى هەڵبژاردنى داهاتوو دەكەيت، من ئەوە بە تۆ دەڵێم، كاتى هەڵبژاردن مانگى حوزەيرانى ساڵى داهاتووە، تۆ دەڵێى پێويستە كانديدى هاوپەيمانى گەل بزانين، فەرموو ئەوە من كانديدى هاوپەيمانى خۆمانم، فەرموو ئازابە كانديدكردنى خۆت بۆ هەڵبژاردنەكان رابگەيێنە."

ئەردۆغان لە قسەكانى تەحداى كليچدار ئۆغلۆى كردووە، كە زۆبەى پێشنييەكان كليچدار بە ركابەرى ئەردۆغان دەزانن، هەرچەندە تا ئێستا بەفەرمى لەلايەن پارتەكانى ئۆپۆزيسيۆن يەكلا نەكرايتەوە.

ماوەى چەند مانگێكە شەش پارتە ئۆپۆزيسينەكەى توركيا لەسەر مێزێكى خڕ كۆدەبنەوە، هەوڵدەدەن بگەن بە چەند بنەمايەكى دياريكراو وەك پلانێك بۆ هەڵبژاردنى چاوەڕوانكراوەكەى ساڵى داهاتوو.

هەرچەندە كليچدار سوورە لەسەر ئەوەى لە هەڵبژاردنى داهاتوو ببێتە ركابەرى ئەردۆغان، لە چەند مانگى رابردوو هەوڵى بۆداوە، بەڵام دەنگێكى زۆر لە ماوەى رابردوو لە دژى بەرز بۆتەوە، بە دوور دەزاندرێت كانديدى بكەن. 

دواين كەس كە لە ئەنقەرە دژ بە كليچدار وەستايەوە، خەليل ئبراهيل ئۆڕال، لە پارتى چاكە بوو، رايگەياند، "كليچدار ئۆغلۆ ئەگەر ببێتە كانديدى فەرميش ئەوە لە (70%) كۆمەڵگە بەهۆى لايەنى تائيفى سەرنجى لەسەر هەيە."

ئۆراڵ كە بەوهۆيەوە رەوانەى ئەنجومەنى تەمبێ كردن كراوە، رايگەياند، "هەرچەندە عەلەوى بوونت بۆمن بەربەست نييە، چونكە من خۆى و پرەنسيپەكانى دەناسم، بەڵام ئامانج لە سياسەت سەركەوتنە، ئەوەش بۆتە سەرچاوەى دڵەڕاوكێى كۆمەڵگەى توركى، ئەوەش كێشەيەكە دەكرێت چاوى پێدا بخشێندرێتەوە، بۆيە دەبێت لەو گۆشەنيگايەوە چاوخشانەى پێدا بكرێت، بەڵام من ئەوە ناكەم، بڕواشم وايە هەڵنەبژاردنى كليچدار ئۆغلۆ ئەگەر كانديد بێت، بەربەستەكەى ئەوەيە چونكە عەلەوييە."

ئەو  راگەياندنە بۆچى لەو كاتەيە؟

هەڵبژاردنى داهاتوو بە چارەنووساز ناودەبرێت، ئەوەش لەكاتێكدايە ئەردۆغان وەك لايەنێكى سەرەكى خۆى دەرخستووە، بەڵام تا ئێستا پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكان ناوى كاندى خۆيان يەكلا نەكردۆتەوە، ئەوەش بەردەوام پرسيار لەسەر هۆكارەكانى دروست دەكات.

مەحمود عەلوش، لێكۆڵەر لە كاروبارى توركيا رايگەياند، "باش وايە ئەردۆغان بەرانبەر كلچيدار ئۆغلۆ بێت، نەك لەگەڵ كەسايەتيەكى ترى ئۆپۆزسيۆن."

ئەردۆغان هەوڵدەدات ئۆپۆزسيۆن شەرمەزار بكات و بەدابەش بوون و دەستوەستان لەسەر دياريكردنى كانديدێك نيشانيان بدات.

ئەو لێكۆڵەرە پێى وايە كەمترين هەڕەشە بۆ ئەردۆغان لە لايەن ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، ياخود مەنسوور يافاشە، بەڵام ئەگەر كليچدار كانديد بێت يارمەتيدەر دەبێت بۆ ئەردۆغان، چونكە دەبێتە پاڵنەر بۆ ئەو دەنگدە موحافزكارانەى وازيان لە ئاكپارتى هێناوە، كە دووبارە پاڵپشتى بكەن، ياخود لاى كەمى دەنگەكانيان نەدەنە ئۆپۆزسيۆن.

ئەردۆغان لە وتارەكەى رۆژى پێنجشەممە دەرگايەكى سەبارەت بە ناسنامەى ئاينى كليچدار ئۆغلۆ كردەوە، كە ناڕاستەوخۆ پێى گوت، "ئێمە لەگەڵت دەوتينەوە ئەگەر هەندێ كەس حەز بە هۆكارى تائيفى بوونت حەز بە كانديد بوونت نەكەن."

پێشتريش سياسييەك لە پارتى چاكە پرسى ناسنامەى ئاينى كليچدار ئۆغلۆى وروژاندووە، هيشام گۆناى لێكۆڵەرى سياسى ئەو قسەيە لە رۆژنامەنووسێك و ئەندام پەرلەمانێك دەستى پێكرد و رايگەياند، "ئينتيماى ئاينى سەرۆكى جەهەپە بەربەستە لەبەردەم كانديدبوونى، لەو قۆناغە گەن كەسێكى عەلەوى هەڵنابژێرێت."

گۆناى ئەوەشى گوت، "ئەردۆغان كارتێكى گرنگى دەستەكەوتووە، ئەو پرسى ئينتيماى مەزهەبى عەلەوى نەكردۆتەوە، بەڵكو لەسەر سينيەكى زێڕ لەپێشى داندراوە، بۆ ئەوەى رايگەينێت، پاڵپشتى كليچداردەكەم، بەوەش كاردانەوەى دەنگداران و لايەنگرانى سوننى دروست دەبێت، كە زۆرينەن."

ئەو ئەنجامانەى ناوەندەكانى راپرسى لە توركيا بڵاوى دەكەنەوە، تا ئێستا دژ بە يەكەن، هەندێك جەماوەرى پارتى فەرمانڕەوا دەردەخات، هەندێكى تر ناتوانێت يەكلاى بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەش تاى تەرازوو بەلاى ئاكپارتييە لەسەر حيسابى ئەوانەى تر، كە ئەوەش لاى زۆرێك وەك شايستەى هەڵبژاردن چاوەڕوانى دەكەن.

ئەردۆغان پێى وايە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو خاڵى گۆنگاڕييە لە مێژووى وڵات و گەلى توركيا، بۆيە پارتە ئۆپۆزسيۆنەكانيش لە پێش هەموويانەوە جەهەپە ئاماژەى پێدەكات.

پارتى فەرمانڕەوا لە (12) مانگى داهاتوو رووبەڕووى چەند وێزگەيەك دەبێتە دەبێتەوە، لەسەرووى هەموويانەوە ئەو قەيرانە ئابووريەى رووبەڕووى دراوى بۆتەوە، پاشان دۆسيەى پەنابەرانبەران و هەوڵدانى رۆژئاوانەى ئۆپۆزيسيۆن بۆ هێنانە پێشەوەى ئەو دۆسيانە.

مستەفا كەمال ئەرديمۆڵ، نووسەر و سەنووسەرى پێشووى رۆژنامەى (جمهوريەت) رايگەياند، "لەلايەكى تريەوە ئەردۆغان نايەوێت رووبەڕووى كەسێك بێتەوە لە وڵات زۆر ويستراو نەبێت، بە بۆچوونى من راگەياندنى سەرۆك بۆ كانديدبوونى پێچەوانەى دەستوورە."

ئەرديمۆڵ روونيشى كردەوە، "ئەردۆغان بۆ ئەو كەسانەى چاوەڕوانى هەڵبژاردن دەكەن، دەيەوێت جەخت لەسەر هەڵبژاردن بكاتەوە، فشارێكى گەورەى كۆمەڵايەتى لەسەرە بۆيە كانديدكردنەوەى خۆى راگەياند، هەرچەندە بۆ كەس لە ناكاو نەبوو، بەڵام لێدوانێكى ياسايى نەبوو."

هەڵوێستى ئۆپۆزسيۆن

سەربارەت بە پرسى ناسنامەى ئايينى كليچدار ئۆغلۆ، پارتى چاكە خەليل ئيراهيمى رەوانەى تەمبێ كردن كردووە و ميڕاليش داواى لێبوردنى لە سەرۆكى جەهەپە كردووە.

كارمولا ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى سعادە نيگەرانى خۆى بەرانبەر زيندووكردنەوەى پرسە دەربڕى، هيچ خراپەيەك بە قەد ئەو خراپە گەورە نييە رووبەڕووى وڵات و گەل و داهاتوومان دەبێتەوە.

عەلوش پێى وايە، "بەڕوونى ناكۆكى لە نێوان هاوپەيمانى ئۆپۆزيسيۆن لەسەر كانديدكردنى كەسێك بۆ سەرۆكايەتى هەيە، كليچداريش كۆدەنگى پارتەكانى لەسەر نييە، تەنانەت لە ناوخۆى پارتەكەشى يەكدەنگى لەسەر نييە، چونكە هەوڵى دوورخستنەوەى ئيمامئۆغلۆ و مەنسوور يافاش دەكات، ئەردۆغانيش هەوڵدەدات خۆى وەك تاكە كانديدى حزبەكەى و ئۆپۆزيسۆن نيشان بدات، سەبارەت بە پرسى ئينتيماى ئاينى سياسيەكانيش لەو پرسە دەگمەنانەيە لە ململانێى سياسى توركيا زەق بكرێتەوە، بەڵام بەكردەيش بوونى هەيە."

ئەو ئاڵنگەرەى ئۆپۆزيسيۆن بۆ ئەردۆغانى دروستكردووە، عەلوش پێى وايە، "گەورەترين ركابەر لە هەڵبژاردنى داهاتووى توركيا بۆ ئەردۆغان بە پلەى سەرەكى بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسانە."

كەمال ئۆرديمۆڵ پێشبينى دەكات، ئۆپۆزسيۆن لەو نزيكانە كانديدى خۆى راگەينێت، بەڵام بەهۆى ململانێى نێوان پارتەكان ئەو كێشانە چارەسەر ناكرێن.

دياريكردنى ناوى كليچدار ئۆغلۆش وەك كانديد، كێشەيەكە، بۆيە پێم وايە دەكرێت رێككەوتنێك هەبێت.

بە بۆچوونى هيشام گۆناش، "هەڵەيەكى ستراتيژى لە ئۆپۆزسيۆنەوە هەيە، سەبارەت بە باسكردنى ناسنامەى ئايينى، چونكە ئاكپارتى ئەو كارتە لە بەرژەوەندى خۆى بەكار دەهێنێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین