به ئاماده‌كردنى هێزێكى زۆر په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵى دانیشتنێك ده‌دات
نوچه‌نێت
به بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق هێزێكى زۆر له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان كۆكراوه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده بڕیاریش بوو كاتژمێر 11دانیشتنى تایبه‌ت به ده‌نگدان به پڕۆژه یاساى ئاسایشى خۆراك بكرێت، كه‌چى تا ئێستا دانیشتنه‌كه نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022 بڕیاره په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى ژماره یاساى وه‌رزى یه‌كه‌م ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز بڵاوكراونه‌ته‌وه، دانیشتنه‌كه نیو كاتژمێرى تر دواخراوه.
دوێنێ ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، بۆیه باڵه‌خانه‌كه چۆڵكرا، چونكه مه‌ترسى ئه‌وه هه‌بوو خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبكوتنه سه‌ر په‌رله‌مان. ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆیش ئه‌و مه‌ترسییه ماوه بۆیه به داواى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هێزێكى زۆر كۆكراونه‌ته‌وه.
تاكه بڕگه‌ى كارنامه‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆ ده‌نگدانه به یاساى ئاسایشى خۆراك كه ناڕه‌زایى لایه‌نه شیعه‌كانى له‌سه‌ره.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment