عه‌لاوى داواى پێكهێنانى حكومه‌تى كاتى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى عێراق داواى ده‌كات حكومه‌تێكى كاتى پێكبهێرێت، تا زه‌وینه‌سازى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى تر بكات.

ئه‌مڕ‌ۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى حوزه‌یرانى 2022 نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى "وه‌ته‌نى" راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى كردووه‌ و تێیدا باس له‌ بارودۆخى ئێستاى عێراق كراوه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، عه‌لاوى و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى داواى پێكهێنانى حكومه‌تێكى كاتى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ به‌ پێویستى ده‌زانن كۆنگره‌یه‌كى نیشتمانى فراوان بكرێت بۆ رێككه‌وتن له‌ سه‌ر نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك. 

هاوپه‌یمانى نیشتیمانى ده‌شڵێ، "حكومه‌تى كاتى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌ركى چاره‌ى سه‌ركه‌وتووانه‌ بۆ كێشه‌كانى عێراق له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، تا زه‌مینه‌سازى ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد به‌ یاسایه‌كى نوێ و كۆمسیۆنێكى سه‌ربه‌خۆ".

له‌ 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كراوه‌، تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌، بۆیه‌ چه‌ندان لایه‌ن پڕۆژه‌ى چاره‌سه‌رییان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام هیچیان په‌یڕه‌و نه‌كراون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین