میلیشیاكانى عێراق یاریزانێكى به‌ناوبانگى عێراق ده‌كوژن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق كه‌ یه‌كێك بوو له‌ یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانى عێراق، دواى شه‌ش رۆژ مانه‌وه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى به‌غدا ئه‌مڕۆ گیانى له‌ ده‌ست دا. ماڵپه‌ڕه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو حه‌یده‌ر له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه‌ هێرشى كراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌هۆى برینه‌كانى ئه‌م هێرشه‌یش گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى حوزه‌یرانى 2022 حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق یاریزانى پێشترى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێى عێراق له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى به‌غدا گیانى له‌ ده‌ست دا. ئه‌مه‌یش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاییه‌كان كاردانه‌وه‌ى دروست كردووه‌، چونكه‌ حه‌یده‌ر یه‌كێك بوو له‌ یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كانى عێراق. 

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى و حوڕه‌ی ئه‌مریكى بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو له‌سه‌ر به‌كرێگرتنى یاریگایه‌ك میلیشیایه‌كى شیعه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر حه‌یده‌ر و به‌ توندى زامداریان كردووه‌، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و برینانه‌یش گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بدولره‌زاق دوو جار تیمى وڵاته‌كه‌ى به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بردووه‌، یه‌كه‌میان له‌ خولى ئه‌سینا بووه‌ كه‌ عێراق چواره‌م بووه‌، دووه‌میان له‌ خولى ئاسیا بووه‌ كه‌ جامى بۆ عێراق به‌ده‌ست هێناوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین