په‌رله‌مان بۆ دانانى یاساى سه‌ربازيى زۆرملێ كۆبووه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌لى ساعدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكراى كرد لیژنه‌كه‌یان كۆبووه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى یاساى خزمه‌تى زۆرملێی سه‌ربازى بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ى ئایارى 2022  عه‌لى ساعدى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق داوه‌ و ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى كۆبووه‌وه‌، بۆ تاوتوێكردنى ياساى خزمه‌تى زۆرملێى سه‌ربازى".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌ركى یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ره‌شنووسى یاساكه‌ ته‌واو بكه‌ن و دواتریش كار بۆ په‌سه‌ندكردنى بكه‌ن، ده‌شڵێ، "ته‌واوكردنى یاساكه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجه‌كانمان به‌ باوه‌ڕى نیشتمانى په‌روه‌رده‌ بكرێن".

له‌ هه‌موو خوله‌كانى په‌رله‌مانى عێراق په‌رله‌مانتاران هه‌وڵیان داوه‌ بابه‌تى گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى  زۆرملێی سه‌ربازى بوروژێنن، كه‌ له‌دواى 2003 وه‌ له‌ عێراق نه‌ماوه‌، به‌ڵام به‌ بڕواى شاره‌زایان چه‌ندان هۆكار وا ده‌كات ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین