عامرى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى كه‌ركووك كۆبووه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌رپرسیارییه‌تى فه‌رمى هه‌بێت، دوێنێ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و رێكخراوى به‌در له‌ كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ى به‌ به‌رپرسانى كه‌ركووك كردووه‌ و راكان جبوورى پارێزگارى كه‌ركووكیش ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ى ئایارى 2022  هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ هادى عامرى له‌ كه‌ركووك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى شاره‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێى بارودۆخى ئه‌منى شاره‌كه‌ى كردووه‌. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت هادى عامرى كه‌ هیچ به‌رپرسیارێتى فه‌رمى نییه‌، كه‌چى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یش  بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق و پارێزگارى كه‌ركووك و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان ئاماده‌بوون.

هه‌ر به‌پێى  راگه‌یێندراوه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌و هێرشانه‌ تیرۆریستیانه‌ كراون كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر ناحیه‌ى تازه‌ و ناوچه‌ى به‌شیر. 

پێشتر حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندان جار تاوتوێى دۆخى ئه‌منى كه‌ركووكیان كردووه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ پلانى هاوبه‌شیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر هه‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین