حه‌لبووسى رێگه‌ نادات پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بچێته‌ باڵه‌خانه‌ى پارێزگا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ پۆلیس رێگه‌یان نه‌دا عه‌ممار جه‌بر پارێزگارى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى سه‌ڵاحه‌دین بچێته‌ ناو باڵه‌خانه‌ى پارێزگا، مه‌شعان جبووریش ئاشكراى ده‌كات، به‌ فه‌رمانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌م رێگرتنه‌ كراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ئایارى 2022 عه‌ممار جه‌بر پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن پۆلیسى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاوه‌ رێگریى لێكرا بچێته‌ نووسینگه‌ى خۆى، چونكه‌ پێشتر به‌ ده‌نگى په‌رله‌مانتاران له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه‌ و به‌ گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار كراوه‌.

دواى رووداوه‌كه‌ مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتارى پێشوو له‌ تویتێكدا ئاشكراى كردووه‌، بڕیارى رێگرتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ دراوه‌، چونكه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌فسه‌رێكى باڵه‌خانه‌كه‌ كردووه‌ و داواى لێكردووه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن جه‌بر ده‌وام بكات.

جبوورى له‌ تویته‌كه‌ى روونى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ى حه‌لبووسى نایاساییه‌ چونكه‌ به‌گوێره‌ى یاسا تا تانه‌كه‌ى له‌ دادگاى فیدڕاڵى یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه‌ پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین ده‌توانێ له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌وام بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین