نرخی دانەوێڵە ستراتیژیەکان ڕۆژ بەڕۆژ لەبەرزبوونەوەدایە ! کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لە کوردستان جوتیاران درەوی گەنم و جۆ دەکەن بەڵام نایفرۆشن !

سەرەڕای ئەوەی ئێستا وەرزی دروێنەیە و جوتیاران بەرهەمی گەنم و جۆ دەدورنەوە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت بەراورد بەساڵانی ڕابردوو بازاری عەلافان (بازاڕی دانەوێڵە)ی هەولێر چۆڵیەکی بەرچاوی پێوەدیارەو جوتیاران ڕۆژانە بڕێکی کەم لەبەرهەمی گەنم و جۆی ئەمساڵ دەنێرنە بازاڕ ، بەپێی بەدواداچونی ستافی ( کێڵگە kelga)جوتیاران و خاوەن بەرهەمە دانەوێڵە ستراتیژیەکان چاوەڕێ دەکەن بەرهەمی ئەمساڵیان پارەی زیاتر بکات چونکە خەرجیەکی زۆریان کردووەو بەرهەمیشیان کەمە، ئێستا ڕۆژانە نرخی دانەوێڵەکانی گەنم و جۆ و گەنمەشامی ڕووی لەبەرزبوونەوەیە، کەمی بەرهەم بەهۆی وشکەساڵی و شەڕی دوو ووڵاتی وەبەرهێنی سەرەکی دانەوێڵە ستراتیژیەکان لەجیهاندا ڕوسیا و ئۆکڕانیا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دانەوێڵە، لەم نێوەندەشدا ئێمە لەهەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی لەژێر مەترسی برسێتیداین بەهۆی نەبونی دانەوێڵەی هەڵگیڕاو بۆ حاڵەتی نەخوازراو کە ڕووبدات بەهۆی جەنگەوەبێت یان بێ بارانی و وشکە ساڵی ، کەئەمە پێویستی بەپلانی خێراو دابین کردنی سیولەی گەورە هەیە لەلایەن حکومەتەوە کە خەم لێ نەخواردنی لەوانەیە توشی کارەساتی مرۆیمان بکات ،ئەگەر بچینە ناوەندە جیهانیەکانیش دەبینین کە (سارە مینکەر) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شیکاری لە کۆمپانیایAgricultural Gro Intelligence، بەئەنجومەنی ئاسایشی جیهانی ڕاگەیاندووە کە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا هۆکاری قەیرانی ئاسایشی خۆراک نەبوون. 

بەڵام بە سادەیی "سووتەمەنی زیادکراوبو بۆ ئاگرەکە کە ماوەیەکی زۆرە ئاگرەکەهەڵگیرساوە. ئۆکرانیا " سەبەتەی  خۆراک"ە لە جیهاندا. ڕووسیا و ئۆکرانیا پێکەوە نزیکەی یەک لەسەر سێی ١/٣ هەناردەی گەنم لە جیهاندا دابین دەکەن، وە لەهەمان کاتدا( ئەنتۆنی بلینکین )وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ (ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان): ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی خۆراک وەک چەک. وتی کە ڕووسیا خۆراک وەک "بارمتە"بەکاردەهێنێت نەک تەنها بۆ ئۆکراینییەکان. بەڵکو بۆ ملیۆنان کەس لە هەموو جیهان.

بلینکین وتیشی "پێدەچێت حکومەتی ڕووسیا پێی وایە کە بەکارهێنانی خۆراک وەک چەک یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئەوەی کە بە لەشکرکێشییەکە بەدەست نەهاتووە بۆ تێکدانی ورەی گەلی ئۆکرانیا".

لەڕستەیەکی هەڵگری ئاماژەی مەترسیداردا سارە مینکەر وتی وشکەساڵی لە سەرانسەری جیهان بەشدارە لە کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی گەنم.  وە مینکەر وتی کە دابینکردنی خۆراکی جیهانیش کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی پەینەکانی لەسەرەو "لە ئێستادا بەشی ١٠ هەفتە موادی خامی خۆراکی بۆ بەکارهێنانی جیهانیمان لە کۆگادا لە سەرانسەری جیهاندا هەیە"

ئەمڕۆ بارودۆخ خراپترە لەوانەی لە ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ بینیومانە "هەموو ئەولێدوانانە ئەگەرچی لەمیدیاکاندا زەق ناکرێنەوە بەڵام پێمان دەڵێن کەکات درەنگەو پێویستمان بەهەوڵی جدی و بەپەلە هەیە تەنانەت ئەگەر بەکڕینیش بێت پێویستە ڕێژەی دیاری کراو تاگەیشتنەوە بەوەرزی نوێی بەرهەم گەنم خەزن بکرێت کەبەشی خۆراکی سەرەکی هاوڵاتیان بکات . 

شارۆخ محمد 

ئەندازیاری کشتوکاڵی /هەولێر

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین