مالیكى و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ گه‌مارۆدانى سه‌در شكستیان هێناوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى به‌ریتانى ده‌ڵێ، نوورى مالیكى و لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دان به‌وه‌ ده‌نێن، له‌ گه‌مارۆدانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در شكستیان هێناوه‌، بۆیه‌ به‌ گرنگى ده‌زانن كۆتایى به‌م سیاسه‌ته‌ بهێنن و سێ بژارده‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م سه‌در.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى 2022 رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى وه‌رگیراوه‌. به‌ ناونیشانى، "مالیكى و هاوپه‌یمانه‌كانى دان به‌ شكستى ستراتیژى گه‌مارۆدانى سه‌در ده‌نێن و له‌سه‌ر كۆتایى هێنانى رێكده‌كه‌ون".

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، گه‌مارۆیه‌ى كه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ دژى ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانه‌كانى گرتیانه‌به‌ر ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ شه‌ڕى شیعه‌- شیعه‌، ده‌ریشكه‌وت كه‌ سه‌در رۆژ له‌دواى رۆژ هه‌ڵوێستى تووندتر ده‌نوێنێ، ملكه‌چى گوشاره‌كان نابێت، بۆیه‌ ئێستا ئه‌وان به‌ نیازن سێ بژارده‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در. 

یه‌كێك له‌ بژارده‌كان ئه‌وه‌یه‌ هاوپه‌یمانى له‌نێوان سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بكرێت له‌سه‌ر حكومه‌تێكى ته‌وافووقى كه‌ ته‌نیا یه‌ك ساڵ بخایه‌نێ، ئه‌گه‌رهاتوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا به‌ خواستى سه‌در حكومه‌تى زۆرینه‌ پێكبهێنرێت. بژارده‌ى دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بكرێت، سێیه‌میش ئه‌وه‌یه‌ بارودۆخه‌كه‌ وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین