شنگال بووه‌ته‌ مه‌یدانى ململانێى توركیا و ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باسى له‌وه‌ كردووه‌ شنگال بووه‌ته‌ مه‌یدانى ململانێى نێوان توركیا و ئێران، پێشبینى ده‌كات ئه‌م ململانێیه‌یش زیاتر بخایه‌نێ.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌ ناونیشانى، "چۆن شنگال بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانى جه‌نگى نێوان توركیا و ئێران؟" راپۆرته‌كه‌ له‌ شیكارییه‌كانى باسى ئه‌و هۆكارانه‌ى كردووه‌، كه‌ وا ده‌كەن ململانێى ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌ شنگال بگات، دواتریش له‌ ئه‌نجامدا به‌وه‌ گه‌یشتووه‌، ناكۆكییه‌كانى شنگال ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ شاره‌كه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌ژموونى ئێران و توركیاوه‌ هه‌یه‌.

له‌ كاتێكدا توركیا ده‌یه‌وێ په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال نه‌هێڵێ، ئێران ده‌یه‌وێ هێزه‌كانى میلیشیاى شیعه‌ و په‌كه‌كه‌ له‌و شوێنه‌ بمێننه‌وه‌. له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "تاران ئێستا پێیوایه‌ زیادبوونى بوونى توركیا له‌ عێراق وا ده‌كات، هه‌ژموونى ئه‌و سنووردار بێت، بۆیه‌ پارێزگارى له‌ هه‌ژموونى خۆى ده‌كات له‌ شنگال چونكه‌ خاڵى گه‌یشتنه‌ به‌ سووریا". 

راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئێران به‌ هۆى میلیشیاكانى خۆى و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌، هه‌له‌كه‌ ده‌قۆزێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى رێگه‌ نه‌دات توركیا هه‌ژموونى زیاتر بێت، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ به‌ به‌كارهێنانى په‌كه‌كه‌ سازش به‌ توركیا بكات جیا له‌ عێراق یان له‌ سووریا بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین