بانكى نێوده‌وڵه‌تى به‌ 10 ملیۆن دۆلار هاوكارى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ى عێراق ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بانكى نێوده‌وڵه‌تى ره‌زامه‌ندى دا بۆ ئه‌وه‌ى بە 10 ملیۆن دۆلار هاوكارى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ى عێراق بكات له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ دوو ساڵ ده‌خایه‌نێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2022 ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بانكى نێوده‌وڵه‌تى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پاڵپشتى پڕۆژه‌یه‌ك داوه‌، كه‌ خه‌رجییه‌كه‌ى 10 ملیۆن دۆلاره‌، تایبه‌ته‌ به‌ كه‌رتى په‌روه‌رده‌ى عێراق.

سارۆج كۆمار به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى رۆژهه‌ڵات له‌ بانكى نێوده‌وڵه‌تى باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌م پڕۆژه‌ نوێیه‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار قوتابى و چوار هه‌زار مامۆستا سوودمه‌ند ده‌بن، ته‌نیا دوو ماده‌ى خوێندنه‌وه‌ى عه‌ره‌بى و بیركارى ده‌گرێته‌وه‌، له‌ سێ پارێزگا كه‌ دیارى نه‌كراوە كامه‌ پارێزگان.

ئامانجى سه‌ره‌كى له‌ پڕۆژه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ منداڵانى پۆلى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى بنه‌ڕه‌تى فێرى خوێندنه‌وه‌ و ژماردن بكرێن، چونكه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێك ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌م قوتابیانه‌ له‌م سێ ساڵه‌دا كه‌مترین تێگه‌یشتنیان له‌ خوێندنه‌وه‌ و بیركارى هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین