له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌كارهێنانى زمانى كوردى ده‌بێته‌ مه‌رج عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى نووسراوێكى شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، هه‌ر نووسراوێكى پەرلەمانتاران له‌ پاڵ زمانى عه‌ره‌بى به‌ زمانى كوردییش نه‌نووسرابێت ئه‌وا كارى پێناكرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ى ئایارى 2022 شاخه‌وان عه‌بدوڵا نووسراوێكى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاران كردووه‌ و داواى لێكردوون، له‌ پاڵ نووسینى زمانى عه‌ره‌بى، نووسراوه‌كانیان به‌ زمانى كوردیش بنووسن.

جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌كارهێنانى زمانى كوردى له‌ نووسراوه‌كان كردووه‌ته‌ مه‌رج، بۆیه‌ گوتوویه‌تى، "ئه‌گه‌ر به‌ كوردى نه‌نووسرێت ئه‌وا كار به‌ نووسراوه‌كه‌ ناكرێت".

به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق زمانى كوردى زمانى له‌ پاڵ عه‌ره‌بى زمانى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته‌، به‌ڵام پێشتر له‌ په‌رله‌مانى عێراق جگه‌له‌ ماڵپه‌ڕ و ناونیشانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، زمانى كوردى له‌ ته‌واوى نووسراوه‌كانى په‌رله‌مانتاران به‌كارنه‌هاتووه‌، بۆیه‌ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌ى له‌ په‌رله‌مانتاران كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین