ماتیو تولەر بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى:سوپاس بۆ هەماهەنگى و هاریکارییەکانت کوردستانی

نوچەنێت:

باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، بە بۆنەى کۆتاییهاتنى کارەکەى لەعێراق، ئەمڕۆ لە بارزان لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە، تێیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریكای لە عیراق كرد بۆ هه‌وڵ و یارمەتیدانی لە برەودان بە پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست."

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ بارزان بۆ ماڵئاوایی پێشوازی له‌ ماتیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عیراق کرد که‌ ئه‌رکی له‌ عیراق کۆتایی دێت.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ماتیو تولەر سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هاریكاری و هەماهەنگییەی لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عیراق لەگەڵ خۆیان و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هەیانبووە و هیوای خواست ئەو هاوكاری و هەماهەنگییە بەردەوام بێت."

ئەوەش هاتووە، "لە دیدارەكەدا هەردوولا پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ ئەمەریكا و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و هاندانی سەرمایەی ئەمەریكی بۆ وەبەرهێنان لە عیراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خستە سەر بارودۆخی عیراق و کێشه‌ و ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی و هه‌وڵه‌کانی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که‌."

دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەردەوامیی هەڕەشەی داعش لە ناوچەكە و هاندانی چالاكیی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، چەند تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین