سیستانى هیچ په‌یامێكى به‌ سه‌در نه‌داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ په‌یامێك بۆ پاراستنى یه‌كڕیزى شیعه‌ له‌ لایه‌ن عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ به‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در درابێت.

چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، سیستانى په‌یامێكى به‌ سه‌در دراوه‌ و رایسپاردووه‌ یه‌كڕیزى و به‌رژوه‌ندى شیعه‌ بپارێزێت، كه‌چى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئایارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌ رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ په‌یامێكى له‌م جۆره‌ به‌ سه‌در درابێت. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ هیچ په‌یامێكى له‌م جۆره‌ به‌ ناوه‌ندگیر یان راسته‌وخۆ به‌ ره‌وتى سه‌در نه‌دراوه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌در مكوڕه‌ له‌وه‌ى به‌رژوه‌ندى ته‌واوى عێراق بپارێزێت، بۆیه‌ دواجار ده‌رفه‌تێكى ترى به‌ لایه‌نه‌كان داوه‌.

هه‌ر چه‌نده‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ هۆى ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین