په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى كازمى ده‌خاته‌ڕوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵوێستى یاسایى له‌ به‌رانبه‌ر نوێكردنه‌وه‌ى متمانه‌ به‌ حكومه‌تى كازمى خسته‌ڕوو، دووپاتى كرده‌وه‌ هیچ یاساییه‌ك نییه‌ پاڵپشتى مانه‌وه‌ى كازمى بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2022 عارف حه‌مامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "ده‌قێكى ده‌ستوورى نییه‌ ره‌وایه‌تى ده‌نگدان به‌ نوێكردنه‌وه‌ى متمانه‌ به‌ حكومه‌تى كازمى بدات، ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ به‌ حكومه‌تى نوێ بدات، ئه‌مه‌یش ده‌قێكى ده‌ستوورى و یاسایى روونه‌". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ رووى سیاسیشه‌وه‌ زۆرینه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ماوه‌ى حكومه‌تى كازمى درێژ نه‌كرێته‌وه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى ئاشكراى كرد، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تى ئێستا كازمى زیاتر بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ به‌رژوه‌ندى خۆى ده‌زانێت. ماڵپه‌ڕه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ باسى له‌وه‌یش كرد كه‌ ئێران لارى له‌و هه‌ڵوێسته‌ نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین