مستەفا کازمی داواکارییەک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عیراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: پڕۆژەیاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراک ده‌بێته‌ پاڵپشتی بۆ رێکخستنه‌وه‌ی بازاڕ و رێگه‌گرتن له‌ دروستبونی گرانی، له‌ به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی عێراقی رێز له‌ ته‌واوی ده‌قه‌ ده‌ستورییه‌کان و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌گرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە(15/ئایار/2022 ) مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ راگەیێندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌، تییدا هاتووه‌، کاره‌کانی حکومه‌تی ئێستای عێراق به‌ گوێره‌ی ده‌ستور به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆ رێگه‌گرتن له‌ دروستبونی کێشه‌ی ئابوری به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک له‌ جیهاندا، حکومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ری به‌شه‌خۆراک بۆ هاووڵاتیان و دابینکردنی هاوکاری بۆ نه‌پچڕانی کاره‌با له‌ وه‌رزی هاویندا، پڕۆژه‌ یاسای "پشتیوانی ئاسایشی خۆراک"ـی پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: پڕۆژه‌ یاساکه‌ به‌ گشتی پێکهاتووه‌ له‌ پاڵپشتی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی چینی هه‌ژاران، دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌کان و هه‌لی کاریش بۆ بێکاره‌کان دابین ده‌کات، جیا له‌وه‌ش هاوکارێکه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ گرانبوونی نرخی کاڵا و پێشهاته‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا. 

ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه‌، دروستکردنی به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م کاری حکومه‌ت، ئه‌رکییه‌تی داواکارییه‌کانی گه‌لی عێراق دابین بکات.

هاوکات داوادەکات"حکومه‌ت داوا له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌کات چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی عێراق بکه‌ن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین