پەیامنێرێکی کەناڵی ئەلجەزیرە کوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شیرین ئەبوعاقلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری، لە کاتی رووماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە کەمپی جنین لە کەرتی رۆژئاوا کوژرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 11/ئایار/2022) کەناڵی ئەلجەزیرە رایگەیاند: پەیامنێرێکیان لە کاتی هەڵکوتانی هیزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جنین بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا. 

بەپێی راگەیێندراوی کەناڵەکە، شیرین ئەبوعاقلە هێلەکی گولـلەنەبڕی لەبەربووە کاتێک گوللـەی هێزەکانی ئیسرائیلی بەرکەوتووە و بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە. 

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند: شیرین ئەبوعاقلە گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە، گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە شاری جنین و دواتر گیانی لەدەستداوە.

شیرین ئەبوعاقلە لە ساڵی 1971 لە قودس/ئورشەلیم لەدایکبووە، لە رامەڵا نیشتەجێ بوو، کۆلێژی ئەندازیاری بیناسازیی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا لە ئوردن تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەشی رۆژنامەوانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بەدەستهێناوە

سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، هێزەکانی وڵاتەکەی لەنزیک کەمپی جینین بوون بۆ دەستگیرکردنی "تۆمەتبارانی تیرۆر." ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە کەمپی جینین، گومانلێکراوان تەقەیەکی زۆریان کردووە بە ئاراستەی هێزەکانمان و تەقەمەنییان هەڵداوە. هێزەکانی ئیسرائیلیش بەرپەرچیان داونەتەوە،" ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێدەچێت رۆژنامەوانەکەی جەزیرە لەلایەن فەلەستینییەکانەوە تەقەی لێکرابێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین