سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە هادی عامری دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ،له‌ په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ ئه‌مینداریی گشتیى رێکخراوى به‌در دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی (6/ئایار/2022 )عه‌بدولکه‌ریم یونس ئه‌نساریى، جێگری هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، لە نزیک عەمارەی ناوەندی پارێزگای میسان لە باشوری عێراق بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هادى عامرى، ئه‌منیدارى گشتی رێکخراوى به‌در، بۆ کۆچى دوایى خوالێخۆشبوو عه‌بدولکه‌ریم یونس ئه‌نساریى جێگرى، سه‌ره‌خۆشى لە خانه‌واده‌ و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو ئه‌نسارى کرد که‌ له‌ رووداوێکى هاتووچۆدا گیانیله‌ده‌ستدا. 

لە راگەیێندراوەکەدا، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خوداى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانی خۆى شاد بکات و دڵنه‌وایى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌که‌ى ببه‌خشێت. 

هادى عامرى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو بۆ په‌یوه‌ندى و هاوسۆزیى نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین