ئەڵمانیا وێیستگەیەکى گازی سروشتی دروست دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

حكومەتی ئەڵمانیا بەردی بناغەی یەكەم وێزگەى گازی سروشتی لە شاری فیلهمیسهاڤنی ویلایەتی ساكسۆنیا لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دامەزراند، بەمەش بەتەواوی دەستبەرداری گازی سروشتی رووسیا دەبێت.

ئەمرۆ پێنج شەممە (5/ی ئایاری 2022) ماڵپەڕی (CNN) ئەمەریكی بڵاویكردەوە رۆبێرت هاپیك، جێگری راوێژكاری ئەڵمانیا و وەزیری ئابووری ئەو وڵاتە لەكاتی دەستپێكردنی وێستگەی گازی سروشتی رایگەیاند، "ئێمە دەرفەتێكی باشمان لەبەر دەستە بۆ كاركردن، دەست دەكەین بە دروستكردنی وێستگەی گازی شل، لە ماوەی (10) مانگ هێڵی گاز دەگەینینە ئەڵمانیا."

لە مانگی رابردوو هاپیك داوای كرد، "ئەڵمانیا دەستبەرداری پشتبەستن بەگازی رووسی بوو، رێگە لە هەڕەشەی بڕینی گازی رووسی بگرێت."

لەبەشێكی تری قسەكانی وەزیری ئابووری ئەڵمانیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "دەستبەرداربوونی گازی رووسیا كاری لەپێشینەی وڵاتەكەمانە، وڵاتانی بەهێزی ئابووری لە ئەوروپا پشکیان لە بواری نەوتى رووسیا لە (35%) بۆ لە (12%) كەمكردەوە، هەروەها لەبواری خەڵوز لە (50%) بۆ لە (8%) كەمكردۆتەوە، لە گازی سروشتیش لە (55%) بۆ لە (35%) پشكیان كەمكردۆتەوە. 

ئەڵمانیا فشاری زۆری لەسەربوو، لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا دەستیكرد بە هەنگاونان بۆ دەستبەرداربوونی وزەی رووسی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین