مستەفا کازمی و ئیبراهیم رەئیسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 4/ئایار/2022)نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: مستەفا کازمی و ئیبراهیم رەئیسی، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی جەژنی ئاراستەی گەلی عێراق کردووە.

بە پێی راگەیێندراوەکەی نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک کۆماری ئێران هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی بەئاراستەی بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان بە هەنگاوی ئەرێنی ناوبردووە، کە بونەتەهۆی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە. هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق هیوای خواستووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق پەرەی زیاتریان پێبدرێت، بەجۆرێک ببێتەهۆی پێشکەوتن کە لەبەرژەوەندی هەردوو گەلدا بێت، هەروەها ئومێدواربوە ئەو پەیوەندییەکانە بخرێنەخزمەت بونیادنانەوە و پاراستنی ئاسایشی گەلانی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین