ده‌رفه‌ته‌كه‌ى سه‌در به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌رفه‌ته‌ 40 رۆژییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت، كه‌چى هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك نییه‌، بۆ ده‌رچوون له‌ بنبه‌ستى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كى ئایار ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتێكدا به‌رپرسانى شیعه‌ و چاودێرانى سیاسى دواندووه‌، كه‌ دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌ هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌ پرۆسه‌ى سیاسى نییه‌ و تا ئێستا ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتن نییه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌و سیناریۆیانه‌ كراوه‌ كه‌ پێشتریش باس كراون و گوایه‌ له‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى عێراقن، له‌وانه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى نوێ، پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌، رێككه‌وتنى سیاسى له‌نێوان ته‌واوى لایه‌نه‌كان.

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ 31ى مانگى ئادارى رابردوو له‌ په‌یامێكدا ده‌رفه‌تى 40 رۆژى به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دا كه‌ بۆ خۆیان حكومه‌تى نوێى عێراق بێ ره‌وتى سه‌در پێكبهێنن. ئه‌مڕۆ یه‌كى ئایار، 30 رۆژ به‌سه‌ر واده‌كه‌ تێپه‌ڕیوه‌ و ته‌نیا 10 رۆژى ماوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین