چه‌ك به نه‌یارانى حه‌لبووسى ده‌درێت
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى كردووه، میلیشیاكانى شیعه چه‌ك به كه‌سایه‌تییه نه‌یاره‌كانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ده‌ن، وه‌ك فشارێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28 ى نیسانى 2022 رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه، بارودۆخه‌كه له ئه‌نبار به‌و په‌ڕى گه‌یشتووه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له میلیشیاكان به نهێنى چه‌ك به لایه‌نه عه‌شایه‌رییه‌كان ده‌ده‌ن، وه‌ك "ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى جه‌نگ".
له به‌رانبه‌ریشدا پارتى ته‌قه‌دوم كه حزبه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رلەمانه باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان پشت به میلیشیاكان ده‌به‌ستن و ده‌یانه‌وێ پڕۆژه‌ى بونیادنانى ده‌وڵه‌ت تێكبده‌ن". تا ئێستا ناوى هیچ یه‌كێك له‌م میلیشیایانه نه‌هاتووه كه گوایه چه‌ك به نه‌یارانى حه‌لبووسى ده‌ده‌ن.
به‌ڵام پێشتر به ئاشكرا كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى راگه‌یاند، پشتگیرى له سه‌تام ئه‌بوڕیشه ده‌كه‌ن كه كه‌سێكى سوننه‌یه و دژ به حه‌لبووسییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment