رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى : سێیه‌م هه‌وڵى ئێران بۆ لێدانى هاوپه‌یمانى سێقۆڵی شكستى هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى نه‌هارى لبنانى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات سێیه‌م هه‌وڵى ئێران بۆ شكستهێنانى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان شكستى هێناوه‌، ئه‌ویش بۆ دوورخستنه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى بوو له‌ هاوپه‌یمانێتى سێقۆڵى.

رۆژنامه‌ى نه‌هارى لبنانى راپۆرتێكى له‌ 24 ى ئه‌م مانگه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى یه‌ك له‌دواى یه‌ك شكست ده‌هێنێ.

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌ شیكارییه‌كه‌ كه‌ ئه‌مڕۆیش له‌ چه‌ندان ماڵپه‌ڕ و په‌یجى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ یه‌كه‌م هه‌وڵى ئێران بۆ خودى ره‌وتى سه‌در و موقته‌دا سه‌در بوو، ئه‌مه‌یش له‌ رێگه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان بوو، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌در رازى بكرێت به‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو هاوپه‌یمانێتى تایفه‌گه‌رى "شیعه‌" به‌ڵام سه‌در به‌مه‌ رازى نه‌بوو، له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى به‌رده‌وام بوو.

نه‌هارى لبنانى باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌وڵى دووه‌م بۆ كورد بوو، كاتێك سوپاى پاسداران هێرشى كرده‌ سه‌ر هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هاوپه‌یمانێتى سه‌در دوور بخاته‌وه‌، كه‌چى ئه‌مه‌یش سوودى بۆ ئێران نه‌بوو. دواى ئه‌م دوو هه‌وڵه‌ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، "چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئاراسته‌ى فشاره‌كانى ئێران كه‌وتووته‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ سوننه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانى سێقۆڵیدا، به‌ شێوه‌یه‌ك میلیشیاكان پاڵپشتى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى دژ به‌ حه‌لبووسى له‌ پارێزگاى ئه‌نبار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌تائیبى حزبوڵا پاڵپشتى خۆى بۆ سه‌تام ئه‌بوڕیشه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تێكى دژ به‌ حه‌لبووسى ده‌ستپێكردووه‌".

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت گێڕانه‌وه‌ى عه‌لى حاته‌م سلێمان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى تر په‌یوه‌ندى به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دژى حه‌لبووسى به‌كاربهێنرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت وه‌ك راپۆرته‌كه‌ دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ حه‌لبووسى دڵنیایه‌ و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وان هه‌ست به‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك ناكات، وه‌ك چۆن پێشتر سه‌ره‌ڕاى بوونى ركابه‌رییه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر توانى ناكۆكییه‌كه‌ تێپه‌ڕێنێ و ئێستایش په‌یوه‌سته‌ به‌ هاوپه‌یمانێتى سێقۆڵییه‌وه‌.

رۆژنامه‌ى نه‌هار باسی له‌وه‌ كردووە ئێران زۆرجار بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى پشتى به‌ به‌ردانى تووندڕه‌وه‌كان به‌ستووه‌، "مه‌به‌ست گه‌ڕانه‌وى عه‌لى حاتم سلێمانه‌" دواتریش باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌لى حاتم چه‌كدارانى حه‌شد بینراون له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى له‌ به‌غدا وه‌ستاون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین