دوو سكاڵا له‌ دژى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى تۆمار كران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حه‌نان فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، له‌ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق دوو سكاڵاى له‌سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت تۆمار كردووه‌ و داوا له‌ دادگا ده‌كات بڕیارێك بدات بۆ وه‌ستاندنى پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى بۆڕى نه‌وتى به‌سڕه‌- عه‌قه‌به‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى نیسانى 2022 حه‌نان فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، له‌ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى دوو داواى له‌سه‌ر حكومه‌تى كازمى تۆمار كردووه‌. به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌ و ئه‌ویتریان له‌سه‌ر ئیحسان عه‌بدوله‌جه‌بار وه‌زیرى نه‌وت تۆمار كراوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوا ده‌كات دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى وه‌ستاندنى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى به‌سره‌ بۆ به‌نده‌ى عه‌قه‌به‌ى ئوردنى بدات.

ئه‌مڕۆ نوچه‌نێت راپۆرتێكى له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى پڕۆژه‌ى بۆڕى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت به‌سڕه‌- عه‌قه‌به‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، تێچووى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ هه‌شت ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره‌ و ئامانجى گواستنه‌وه‌ى بڕى دوو ملیۆن به‌رمیله‌ له‌ رۆژێكدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین