چین: ئەمریکا یاری بە ئاگر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لەگەڵ سەردانی شاندێک لە کۆنگرێسی ئەمریکا، بۆ تایوان بە مەبەستی پیشاندانی پشتیوانیان، سوپای چین مانۆڕی سەربازی لە دەوروبەری دورگەکە ئەنجامدا و دەڵێت: ئەمریکا یاری بە ئاگر دەکات.

بە گوێرەی رویتەرز، فەرماندەیی میحوەری رۆژهەڵاتی سوپای چین لە بەیاننامەیەکدا کە هاوکاتە لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی رۆژنامەوانی شاندێکی ئەمریکی رایگەیاند: سوپای چین کەشتی فڕۆکەهەڵگر، بۆمب هاوێژ و فڕۆکەی شەڕکەری بۆ دەریای رۆژهەڵاتی چین و ناوچەی دەوروبەری تایوان ناردووە.

لەم راگەیێندراوەدا، بەبێ ناوهێنانی سەردانی شاندی ئەمریکی بۆ تایوان دەڵێت: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی سیگناڵە هەڵە و بەردەوامەکانە کە لەم ماوەیەدا لە لایەن ئەمریکاوە لەبارەی دۆخی تایوان ئەنجام دراوە و کردەوە فریوکارییە خراپەکانی ئەمریکا، بەتەواوی بێ سود و ترسناکن و یاری بە ئاگر دەکەن.

سیناتور باب مەنندر، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەروەی کۆنگرەی ئەنجومەنی سەنای ئەمریکا، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاندووە: تایوان وەک ناوەندێکی تەکنەلۆژی "وڵاتێکی گرنگی جیهانییە" و هەر هەڕەشەیەک بۆسەر ئەم وڵاتە کاردانەوەی جیهانی دەبێت.

گروپێکی شەش کەسی لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا، بە سەردانێکی دوو رۆژە کە پێشتر رانەگەیێندرابوو، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گەیشتنە تایوان. 

ئەم جۆرە سەردانانە و ئاماژە کردن بە تایوان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ، چین قەڵس دەکات و هەر جۆرە ناوهێنانی تایوان وەک وڵات رەت دەکاتەوە و ئەم دورگەیە وەک پارێزگایەکی وڵاتەکەی دەبینێت.     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین