چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ كازمى نزیك ده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى پێشوویان، هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ خۆیان له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نزیك ده‌كه‌نه‌وه‌. رۆژنامه‌یه‌كى عێراقیش ده‌ڵێ، "ئه‌وان كازمییان له‌ حكومه‌تێكى سه‌درى به‌لاوه‌ باشتره‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2022  رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ناكاو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا بووه‌ته‌ "هاورێى" هه‌ندێك له‌ لایه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، له‌ كاتێكدا پێشتر دژایه‌تییان ده‌كرد. 

به‌ بڕواى رۆژنامه‌كه‌ هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى مانه‌وه‌ى كازمى له‌ پۆسته‌كه‌ى به‌ باشتر ده‌زانن، له‌وه‌ى حكومه‌تێكى تر بێت، كه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌سه‌رى زاڵ بێت.

مه‌دا ئاشكراى كردووه‌ له‌ ناوه‌ندى سیاسى پێشنیارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى حكومه‌تى كازمى كراوه‌، له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیرى ته‌ندروستى و كارەبا و كار و كۆچ.

دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ پێشنیاریان بۆ لایه‌نه‌كانى تر كرد كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كاندید نه‌كه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین