عێراق: چه‌كمان به رووسیا نه‌داوه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى نیسانى 2022 عه‌لا قه‌یسى ئه‌ندامى شانه‌ى راگه‌یاندنى حكومه‌تى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌تیكردووه‌ته‌وه عێراق چه‌كى بۆ رووسیا ناردبێت و ده‌ڵێ، "ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه".
قه‌یسى روونیشى ده‌كاته‌وه به سه‌رۆكایه‌تى عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق چاودێرى ده‌روازه‌كان ده‌كرێت، هیچ به‌قاچاخبردنێك بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى نه‌بووه.
رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى بڵاویكردبووه‌وه، عێراق به قاچاخ چه‌كى ره‌وانه‌ى رووسیا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى بدات له شه‌ڕى دژ به ئۆكرانیا.
ئه‌م هه‌واڵه‌ى گاردیان بووه مایه‌ى گاڵته‌پێكردن له لایه‌ن زۆرێك له عێراقییه‌كان له‌وانه حه‌یده‌ر لامى سه‌ركرده‌ى له میلیشیاكانى نوجه‌با ده‌ڵێ، "هه‌واڵێكى پێكه‌نیناوییه هیچ عاقڵێك باوه‌ڕ ناكات، رووسیا كه خاوه‌ن دووه‌م سوپایه له جیهان چه‌ك له عێراق وه‌ربگرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment