ته‌قینه‌وه‌ له‌ باره‌گایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى روویدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاگر له‌ باره‌گایه‌كى میلیشیاى فرقه‌ى عه‌باسى حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ربه‌لا كه‌وتەوه‌، دواى ئاگره‌كه‌ ده‌نگى چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نۆى نیسانى 2022 ئاگرێك له‌ باره‌گاى فه‌وجى جه‌نگاوه‌رى لیواى سێى فرقه‌ى عه‌باسى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى كه‌وتووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا نازانرێت هۆكاره‌كه‌ چییه‌.

شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، ئه‌و باره‌گایه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ى ره‌زازه‌ له‌ كه‌ربه‌لا، دواى ئاگره‌كه‌ دەنگی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ بیستراون، له‌وه‌ ده‌چێ ئاگره‌كه‌ به‌ر جبه‌خانه‌ى هێزه‌كه‌ى حه‌شد كه‌وتبێت. 

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌، تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌، هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن.

فرقه‌ى عه‌باس یه‌كێكه‌ له‌و هێزانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ سه‌ربه‌ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ن و جیاوازییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر حه‌شد هه‌یه‌ كه‌ به‌ "حه‌شدى وه‌لائى" ده‌ناسرێن و سه‌ربه‌ ئێرانن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین