سه‌در : ده‌رفه‌تى پێكهێنانى حكومه‌تى سێیه‌مى پكخه‌ر  ده‌ده‌م عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌شێكى په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان و كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێك پاشگه‌زنامه‌وه‌". له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هه‌لێك به‌ سێیه‌مى پكخه‌ر ده‌ده‌م بێ ره‌وتى سه‌در حكومه‌ت پێكبهێنن".

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئادارى 2022 په‌یامێكى له‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ پێشه‌كى په‌یامه‌كه‌ى شانازى به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ره‌وته‌كه‌ى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بووه‌ و دواتریش توانیویه‌تى بۆ یه‌كه‌م جار هاوپه‌یمانێكى نیشتیمانى به‌ ناوى "رزگاركردنى نیشتیمان" پێكبهێنێ و كاندیدێكى په‌سندكراوى هه‌بێت.

دواتر سه‌در ده‌ڵێ، "به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى عێراق بێ حكومه‌ت نه‌مینێته‌وه‌ و بارودۆخى ئه‌منى وئابوورى و خزمه‌تگوزارى زياتر دانه‌ڕووخێ، ئه‌وا من ده‌رفه‌ت به‌ سێیه‌كى په‌كخه‌ر ده‌ده‌م دانوستاندن له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كان بكات بێ جیاواز بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى، بێ فراكسيۆنی سه‌در له‌ یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زانه‌وه‌ تا نۆى شه‌وال، تا ئه‌و كات داواى نزاتان لێ ده‌كه‌م".

له‌كۆتایى په‌یامه‌كه‌یشى سه‌در ده‌ڵێ، "داواى له‌ فراكسۆنى ره‌وتى سه‌در ده‌كه‌م به‌ ئه‌رێنى و نه‌رێنى نه‌چنه‌ ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه‌، به‌مه‌یش له‌ به‌رانبه‌ر هه‌مووان ئه‌ستۆى خۆم پاك كرده‌وه‌".



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین