سه‌در داواى كشانه‌وه‌ى له‌ به‌رهه‌م ساڵح نه‌كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌باره‌ى بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌نێوان موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق كه‌ گوایه‌ سه‌در داواى كشانه‌وه‌ى له‌ به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق هه‌واڵه‌كه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و به‌ هه‌ڵبه‌ستراوى ده‌زانێ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئادارى 2022 راگه‌یێندراوێك به‌ ناوى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هه‌واڵى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوان سه‌در و به‌رهه‌م ساڵحى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ بۆ به‌رهه‌م ساڵح كرا بێت و داوا له‌ به‌رهه‌م ساڵح كرابێت له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بكشێته‌وه‌. سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌شڵێ، "ئه‌و هه‌واڵه‌ دروستكراوه‌ و راست نییه‌".

ئه‌و روونكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار دواى ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، مه‌سعود بارزانى له‌ رێگه‌ى لایه‌نى سێیه‌مه‌وه‌ داواى له‌ به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌، له‌ كاندیدبوون بكشێته‌وه‌ و له‌به‌رانبه‌ریشدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدى پارتى له‌ كاندیدبوونى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كشێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین